گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’دەستوەردان و کارى سەربازیی’

هەڵوێستێکى نوێ لە یەکێتییەوە لەبارەى گرژییەکانى پارتى و پەکەکە

2020.11.08 - 21:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لە یەکێتییەوە لەبارەى گرژییەکانى پارتى و پەکەکە

ناس کورد-

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، حزبەکەى دژى دەستوەردان هەر کارێکى سەربازییە لە هەرێمى کوردستان، لە ئاماژەیەکدا بۆ گرژییەکانى ئەمدواییەى نێوان پارتى و پەکەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سۆران جەمال تاهیر (8ی تشرینی دووەمی 2020) لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە فەیسبوک کە ناس دیویەتى نوسیویەتى، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لێپرسراوی یۆنامی لە هەرێم، لەبارەی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی ئێستا هەیە، دووپاتیکردووەتەوە کە یەکێتی دژی هەموو دەستوەردان و کارێکی سەربازییە لەهەرێم.

 

وتیشى "یەکێتى لەگەڵ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانە بە دایەلۆگ و گفتوگۆ لەسەر بنەمای رێزگرتن لەدامودەزگا شەرعییەکانی هەرێم".

 

هەفتەى رابردوو گرژییەکانى پارتى و پەکەکە گەیشتە لوتکە و پێکدادانى لێکەوتەوە لەنێوان هێزێکى پێشمەرگە و گەریلا، کە بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک کوژرا و دوانى دیکەش برینداربوون.  

 

مستەفا چاوەڕەش، فەرماندەى گشتى هێزەکانى حەفتاى سەر بە یەکێتى نیشتیمانى کوردستان (7ی تشرینی دووەمی 2020) تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند، "تا ئێستا هیچ بڕیارێکى لەو شێوەیە نییە، پێشتریش وتوومە من بەشدارى لەهیچ شەڕێکى ناوخۆدا ناکەم کە لەلایەن پەرلەمانى کوردستان و مام جەلال و مەسعود بارزانیەوە تەحریم کرابێت".  

  

وتیشى، "ئێمە بەشێوەیەک سیاسەت دەکەین کە کوڕى خەڵکى بەکوشت نەدەین و رێگەى گفتوگۆ بۆ چارەسەر کردنى کێشەکان بگیردرێتە بەر".  

  

فەرماندەى هێزەکانى حەفتاى یەکێتى کە ئەندامى سەرکردایەتى ئەو حزبەشە بۆ ناس کورد جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، گەرچى هەر بڕیارێک بدرێتسیاسیەکان دەیدەن "بەڵام گەر بڕیارێکى لەو شێوەیەش بدرێت ئەوا من بەشدارى هیچ شەڕێکى لەو جۆرە ناکەم".  

  

مستەفا چاوەڕەش باسى لەوەشکرد، هەموولایەک دژى شەڕى براکوژییە، شەقام دژى شەڕى براکوژییە، "دەبێت ئێمەش شەڕى براکوژى نەکەین و لایەنى سێیەمیش کە پەکەکەیە پێویستە بۆ ئەو مەبەستە ڕەچاوى بارودۆخى هەرێم بکات".