ناس كورد-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌بۆنه‌ی دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌لفا كوندی سه‌رۆكی غینیا كرد، له‌كاتێكدا 24 كاتژمێر به‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و وڵاته هیچ لێدوانێكی ڕه‌سمی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا پیرۆزبایی له دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌لفا كوندی سه‌رۆكی غینیا كراوه كه دادگای ده‌ستوری ئه‌و وڵاته له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 18ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو پشتڕاست كرده‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه كه 24 كاتژمێر به‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تێپه‌ڕیوه و تا ئێستا توركیا هیچ لێدوانێكی ڕه‌سمی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پێشتردا جۆ بایدن ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته گرت و له‌مانگی ئابی رابردوودا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كانی بایدنیان دایه‌وه.