گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاریگەریی دوو شەپۆل

شەپۆلى دووەمى باران و هەورە بروسکە بەڕێوەیە

2020.11.08 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلى دووەمى باران و هەورە بروسکە بەڕێوەیە

ناس کورد-

کەشوهەواى گەرمیان پێشبینیدەکات لە شەوی دووشەممەوە شەپۆلێکى دیکەى باران بارین سنورەکە بگرێتەوە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەشوهەواى گەرمیان (8ی تشرینی دووەمی 2020)  لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى رایگەیاندووە "بەهۆی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، پێشبینیی دەکەین لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەوە تا شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە بارانبارینی مامناوەند و هەورە بروسکه ناوچەکانی گەرمیان بگرێتەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "بەهۆی بەردەوامی کاریگەری هەوری ناوخۆییەوە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی باکووری گەرمیان لە کاتەکانی (پاش نیوەڕوان بۆ پێش خۆرئاوابوون) بۆ ماوەیەکی کورتخایەن تاوە بارانەکان بەشێوەی ناوخۆیی و لاواز و ماوەکورت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبن".

 

پێشبینی بڕی بارانبارینی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە و ڕۆژی سێشەممە له ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان:

 

ناوچەکانی باکووری گەرمیان :

بناری بەمۆ، مەیدان، شێخ تەویل، دەربەندیخان، سەنگاو، چەمچەماڵ و قادرکەرەم :

( 15 - 25 ملم)

 

ناوچەکانی ناوەڕاستی گەرمیان:

کەلار، کفری، ڕزگاری، دوزخورماتوو، سەرقەڵا، پیازەجاڕ، باوەنوور، خان و قۆرەتوو:

( 12 - 18 ملم)

 

ناوچەکانی باشووری گەرمیان:

خانەقین، جەلەولا، سەعدییە، قەرەتەپه، جەبارە، زەنگاباد، سلێمان بەگ و زنجیره چیای حەمرین:

(8 - 12 ملم)