ناس كورد-
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر یاسای قه‌رز بۆ زامنكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سودمه‌ندانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكراكرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه ئاماژه به‌وه كراوه (8ی تشرینی دووه‌می 2020)، چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای ته‌مویلكردنی كورتهێنانی دارایی بدرێت بۆ زامنكردنی موچه.
پێشتر لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند " ئه‌و بڕه پاره‌ی قه‌رزه‌ی كه لیژنه‌كه په‌سه‌ندی ده‌كات گره‌نتی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رمان و خۆراك و شایسته‌ی جوتیاران له‌خۆده‌گریت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، حكومه‌ت ده‌توانێت موچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران ڕاسته‌وخۆ له‌دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه خه‌رج بكات.