گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’هەموو وانەکان لە کەمپەس’

نوێترین لێدوانى خوێندنى باڵا لەبارەى خوێندنى ئەمساڵەوە

2020.11.08 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین لێدوانى خوێندنى باڵا لەبارەى خوێندنى ئەمساڵەوە

ناس کورد-

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم رایگەیاند، بە گوێرەى سیستمى خوێندنى ئاوێتە ئەولەویەتى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ خوێندنى ناو کەمپەسە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا (8ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕاگرو سەرۆک بەش و مامۆستایانى زانکۆى دهۆک رایگەیاندووە "لەنێو ئەو بارودۆخە نالەبارەى ناوچەکە و بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا، پرۆسەى خوێندن بە سیستمى ئاوێتە یەکێک بوو لە بژاردە ناچارییەکانى ئەمساڵمان بۆ ئەوەى پرۆسەى خوێندن پارێزراو بێت".

 

وتیشى "بە گوێرەى سیستمى خوێندنى ئاوێتە ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمە بۆ خوێندنى ناو کەمپەسە، ئومێدمان ئەوەیە کاتێک بارودۆخەکە باشتر بێت هەموو وانەکان لە ناو کەمپەس بخوێنرێت".

 

وەزیرى خوێندنى باڵا باسى لەوەشکردووە، قۆناع بە قۆناغ لەبەر رۆشناى ئەو راپۆرت و هەڵسەنگاندن و ڕێکارانەى لێژنەى باڵاى ڕوبەڕوبونەوەى کۆرۆناو وەزارەتى تەندروستى دیاری دەکەن، زانکۆکان بە جێبەجێکردنى سەرجەم پرۆتۆکۆل و ڕێنمایەکان لەگەڵ رەوشى تەندروستى خۆیان دەگونجێنن، بەشێوەیەک پاراستنى گیانى خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانى زانکۆکان لەبەرچاو بگیرێت.

 

بەپێی بڕیارى خوێندنى باڵا، ئەمساڵ پشت بە خوێندنى ئاوێتە دەبەسترێت لە زانکۆ و پەیمانگاکان، بەڵام چەند زانکۆیەک بڕیاریانداوە دەوام لەناو کەمپەکان دەستپێبکەنەوە.  

 

وەزیرى خوێندنى باڵا  (26ى تشرینى یەکەمى 2020) دڵنیاییدا لەوەى کە بەهەر نرخێک بووە ناهێڵن دەوامى ئەمساڵى خوێندن بفەوتێت، ئەگەریش هەڵکشانى ئامارەکانى کۆرۆنا بەم شێوەیەى ئێستا بەردەوام بێت بیر لە بژاردەى دیکە دەکەنەوە.