گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پەرلەمانتارێك: دۆسیەكە سیاسیە، نەوەك یاسایی

داواكاری گشتی هەرێم دۆسیەیەك دژی 16 پەرلەمانتار دەجوڵێنێت

2019.05.10 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
داواكاری گشتی هەرێم دۆسیەیەك دژی 16 پەرلەمانتار دەجوڵێنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز وەرگرتنی 48 ملیۆن دینار وەك پاداشتی كۆتایی ڕاژە و خانەنشین بوون لەلایەن 16 پەرلەمانتاری خولی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان كە بۆ خولی نوێش دووبارە بوونەتەوە بە پەرلەمانتار، وای لە فەرمانگەى داواكاری گشتی هەولێر كردووە داوای لێكۆڵینەوە و گەڕاندنەوەی پارەكە بكات. . پاش كۆتایی هاتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێم بڕی 48 ملیۆن دیناری بە پێی یاسایی خانەنشینی وەك پاداشتی كۆتایی ڕاژە (ئیكرامیە)، بۆ ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان خەرجكرد، بەڵام 16 لەو پەرلەمانتارانە كە پارەكەیان وەرگرتووە دووبارە لە پەرلەمانی كوردستان یاخود پەرلەمانی عێراق بوونەتەوە بە پەرلەمانتار. . لە ئێستادا فەرمانگەى داواكاری گشتی هەولێر دۆسیەیەكی جوڵاندووە و بەپێی نوسراوێك كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە دەكەن ئەو كارە پێچەوانەی یاسایە و وەك بەهەدەردانی سامانی گشتیی ناوی دەبەن و لیژنەیەكیان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە بۆ ئاشكراكردنی لایەنی كەمتەرخەم و پابەندكردنی ئەو پەرلەمانتارانە بە گەڕاندنەوەی بڕە پارەكە. . یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی كە بەگوێرەی نووسراوەكەی داواكاری گشتی هەرێم بەهۆی ئەوەی لەم خولەشدا بۆتەوە پەرلەمانتار داوای گەڕاندنەوەی ئەو پاداشتەی لێدەكرێت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەوان بەشێوەیەكی یاسایی پارەكەیان وەگرتووە و لەو بڕوایەدایە دۆسیەكە بە سیاسی كراوە نەوەك یاسایی بێت. . ئایدن مەعروف، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند:"ئێمە كارێكی نایاساییمان نەكردووە و بەپێی یاسا مافی خۆمانمان وەرگرتووە و هەریەكێك لە ئێمە كە ئەو پارەیەمان وەرگرتووە و بووینەتەوە بە پەرلەمانتار، لە كۆتایی ئەم خولەدا ئەو پارەیە وەرناگرین، واتە یەك جارە و دووبارە نابێتەوە". . ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەكە پارە نییە و ئەوە پرسێكی سیاسییە بۆ لێدان لە هەندێك كەس، نەوەك پرسێكی یاسایی بێت. . وتیشی "چونكە ئەگەر بە یاسا مامەڵە بكرێت، وەرگرتنەوەی پارەكە لێیان نایاساییە". . روونیشیكردەوە "ئەگەر دۆسییەكە بجوڵێنرێت و بڕیار بدرێت پارەكەیان لێوەربگیرێتەوە، ئەوا ئامادەیە پارەكە بگێڕێتەوە". .