گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکان ئاشکراکران

دۆستەکانى ترەمپ لە رۆژهەڵات پیرۆزبایی لە بایدن ناکەن

2020.11.08 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
دۆستەکانى ترەمپ لە رۆژهەڵات پیرۆزبایی لە بایدن ناکەن

ناس کورد-

ئەو سەرکردانەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە بەدۆستى دۆناڵد ترەمپ دەناسرێن تا ئێستا پیرۆزباییان لە جۆ بایدن نەکردووە بەهۆى سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی بەدواداچوونى ناس کورد (8ی تشرینی دووەمی 2020) بۆ هەڵوێستى سەرکردەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەردەکەوێت، کە تا ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا و محەمەد بن سەلمانى شازادەى  جێنشینى سعودیە پیرۆزباییان لە بایدن نەکردووە.

 

ئەو دوو سەرکردەیە ئەگەرچى ناکۆکى زۆر لەنێوانیاندا هەیە، بەڵام بە دۆست و هاوپەیمانى دۆناڵد ترەمپ دادەنرێن و پەیوەندى بەتینیان لەگەڵدا هەبووە.

 

لە تورکیا تا ئێستا تەنها کەمال کلیچدار ئۆغلو سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى ئۆپۆزسیۆن پیرۆزبایی لە بایدن کردووە و هیواى خواستووە ببێتە هۆى باشکردنى پەیوەندییەکانى تورکیا و ئەمریکا.

 

دوو رۆژ لەمەوبەریش فوئاد ئۆکتاى جێگرى ئەردۆغان رایگەیاندبوو، تورکیا ناترسێت لەبردنەوەى بایدن، بەڵام نیگەرانن بەرانبەر لێدوانەکانى ئەمدواییەى لەبارەى تورکیا.

 

هاوكات رۆژنامەى خەلیج ئۆنلاین پیرۆزبایینەکردنى بن سەلمانى گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو شۆکەى سەرکردایەتى ئێستاى سعودیە لە خێزانى بن سەلمان توشیان بووە بەهۆى سەرکەوتنى بایدنەوە.

 

هەروەها سعودییەکان لە تویتەر توڕەیی خۆیان نەشاردووەتەوە لەسەرکەوتنى بایدن بەسەر ترەمپدا. سەرنوسەرى رۆژنامەنوسە سعودییەکان ئەو تویتانەیان شێرکردووەتەوە کە باس لە گرنگى رۆڵى سعودیە دەکات، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر هەڵوێستەکانى بایدن لەبارەى سعودیە.

 

بایدن پێش هەڵبژاردنى بەسەرۆک، لەمیانەى قسەکردنیدا لەسەر دۆسیەى کوشتنى جەمال خاشقچى بەڵێنیدابوو کە کاربکات بۆ گۆڕینى سیاسەتى واشنتن لەگەڵ سعودیە و راگرتنى پشتیوانى شەڕى یەمەن و بەرگریکردن لە لە چالاکوانە دەستگیرکراوەکان.

 

هاوکات رۆژنامەى شەرقولئەوسەتى سعوى بە مانشێتێکى گەورە نوسیویەتى "جۆى خەوتوو ئەمریکاى بەخەبەر هێنا".