گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێکیان زۆر گرانبەهان

عادل عەبدولمەهدی سەرجەم ئەو دیارییانەی پێیبەخشراوە دەداتە وەزارەتی رۆشنبیری

2019.05.10 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدی سەرجەم ئەو دیارییانەی پێیبەخشراوە دەداتە وەزارەتی رۆشنبیری

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرجەم ئەو دیارییانەی لەلایەن بەپرس و دەسەڵاتدارەكانی وڵاتانی دیكەوە پێیبەخشراوە، رادەستی وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق دەكات. . ئەمڕۆ (هەینی) نووسینگەی ڕۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات، سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە ئەو دیارییانەی لەلایەن بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی وڵاتانی دیكەوە پێیبەخشراوون بكاتە دیاری بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەك بەشێك لە موڵك و سامانی دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و بخرێنە خەزێنەی دەوڵەتەوە.   . لە راگەیەندراوەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیراندا روونكراوەتەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشی یەكەمی دیارییەكانی بەخشییە وەزارەتی ناوبراو و لە داهاتووشدا هەر دیارییەكی دیكەی پێببەخشرێت وەك ئەمانەی ئێستا دەبەخشرێن بە وەزارەتی ناوبراو.   . لە بەرامبەردا عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری ڕۆشنبیری عێراق پێشنیازی كردووە، لە مۆزەخانەی نیشتیمانی عێراق بەشێك بۆ كۆكردنەوە و نمایشكردنی ئەو دیارییانە تەرخان بكرێت.   . ئەو دیارییانە جگە لەوەی بەشێكیان هەڵگری بەهای رەمزی و هونەرین، بەشێكیشیان نرخێكی گرانبەهایان هەیە و لە دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی بووەتە سەرۆك وەزیران پێیبەخشراوە.   .