ناس كورد-
دوای ئەوەی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بووە بە سەرۆکى ئەمریکا هەڵبژێردرا، مۆزخانەیەکی تایبەت بە پەیکەری مۆم لە بەریتانیا بڕیاری دا پۆشاکی پەیکەرەکەی ترەمپ لە پۆشاکێکی فەرمییەوە بگۆرێت بۆ پۆشاکێکی تایبەت بە یاری گۆڵف، ئەوەش وەک هێمایەک بۆ تەواوبوونی سەردەمی سەرۆکایەتی ناوبراو.
لە هەواڵێکی میدیاکانی ئەمەریکا کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە (8ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە، مۆزەخانەی مەدام تۆسۆی بەناوبانگ لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کە تایبەتە بەپەیکەری دروستکراوی مۆمی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی جیهان، پۆشاکی پەیکەرەکەی ترەمپ لە پۆشاکێکی فەرمییەوە گۆڕی بۆپۆشاکی تایبەت بە یاریی گۆڵف.
ئاماژە بەوەکراوە، "بەدرێژایی سەردەمی سەرۆکایەتی ترەمپ، پەیکەرەکەی لەو مۆزخانەیەدا پۆشاکێکی ڕەشی فەرمی لەبەربووە."
ئەوەشخراوەتەوڕوو، لەساڵی 2016 ودوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، توانی ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا مۆزخانەی مەدام تۆسۆ کە بەناوبانگترین مۆزەخانەی پەیکەری مۆمە لە جیهاندا، پەیکەرێکی ترەمپی لە یەکێک لە هۆڵەکانی دانا و خستییە پاڵ پەیکەرەکانی دیکەی تایبەت بە کەسایەتییە جیهانییەکانی تر.