ناس کورد-
بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم پەڵە هەور و نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بەڵام سبەینێ لە زۆربەى شوێنەکان باران و نمە باران دەبارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا (8ی تشرینی دووەمی 2020) راگەیاند، سبەینێ دووشەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران لە ناو شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت کە هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.