گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەکی هەیە

پەیامێک لە مەزڵوم کۆبانێوە بۆ بایدن و جێگرەکەى

2020.11.08 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەزڵوم کۆبانێوە بۆ بایدن و جێگرەکەى

ناس کورد-

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە بایدن و هاریس کرد لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و داوا دەکات پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شەڕی داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزڵوم کۆبانێ لە تویتی خۆی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (8ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزبایی لە جۆ بایدن و کامالا هاریس دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنە مێژووییەکەیانەوە. دەخوازین بەردەوامی بدەین بە هەماهەنگییە نزیکەکەمان لەگەڵ ویلایەتە یکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان لە شەڕی دژی داعش و هەروەها بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی باشترە بۆ سورییەکان."

شەوی ڕابردوو (7ی تشرینی دووەمی 2020) جۆبایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بردنەوەی خۆی لەو کێبڕکێیەدا ڕاگەیاند و بووە 46مین سەرۆکی ئەو وڵاتە، ئەوەش دوای ئەوەی کە توانی لەولایەتی پەنسیلڤانیا زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت کە یەکێکە لە ولایەتە یەکلاکەرەوەکان.