ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کامالا هاریسی جێگری کرد و ڕایگەیاند، دەخوازێت پەیوەندییه ستراتیجییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتربن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمی، لە سێ تویتدا و بەهەرسێ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی پیرۆزبایی پێشکەش بە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا و کامالا هاریس، جێگری سەرۆک کرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد: " دەخوازم پەیوەندییه ستراتیجییەکانی نێوان هەردوو وڵاتمان بەهێزتربن بەرەو ئایندەیەکی بنەڕەت لەسەر ڕێز و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی تەحەداکان و پشتیوانی لە ئاشتی و ئاسایش و ئۆقرەیی."
بەگوێرەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و زۆرینەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، جۆ بایدن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بووە 46هەمین سەرۆکی ئەمریکا.
پیرۆزبایی پێشکەش بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆ بایدن و جێگری سەرۆک کامالا هاریس دەکەم، دەخوازم پەیوەندییه ستراتیجییەکانی نێوان هەردوو وڵاتمان بەهێزتربن بەرەو ئایندەیەکی بنەڕەت لەسەر ڕێز و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی تەحەداکان و پشتیوانی لە ئاشتی و ئاسایش و ئۆقرەیی.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) November 7, 2020