ناس کورد-
محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆ بایدن کرد و هیوای خواست درێژە بە هەماهەنگیی بەهێزی کورد و ئەمریکا بدرێت.
محەمەد حاجی مەحمود، لە تویتێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "پیرۆزبایی لە بەڕێز جۆ بایدن دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان کورد و ئەمریکا."
ئەوەش لەکاتێکدایە بەگوێرەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و زۆرینەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، جۆ بایدن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بووە 46هەمین سەرۆکی ئەمریکا.
I congratulate @JoeBiden on his election as President of the United States of America.
— Muhamad Haji Mahmoud (@MuhamadHajiMah1) November 7, 2020
Look forward to strong cooperation between Kurds and US.
پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان و لەکاتی دەنگدانیشدا چەند جارێک محەمەد حاجی مەحمود پشتگیری لە جۆ بایدن کرد و پێشبینیشی کربوو، بایدن سەرکەوتن بەسەر ترەمپدا بەدەستبهێنێت.