گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: لە ئەسكەندەری مەگدۆنی‌ و جەنگیزخان زیاتر دەسەڵات دراوەتە سەرۆكی هەرێم

2019.05.10 - 20:00
App store icon Play store icon Play store icon
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: لە ئەسكەندەری مەگدۆنی‌ و جەنگیزخان زیاتر دەسەڵات دراوەتە سەرۆكی هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رەخنە لە دەنگدانی بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان دەگرێت بە پڕۆژە یاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و ئاماژە بەوە دەكات "لە ئەسكەندەری مەگدۆنی‌ و جەنگیزخان زیاتر دەسەڵات دراوەتە سەرۆكی هەرێم". . شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە میانەی بڵاوكردنەوەی نووسینێك بەناوی (هەیاسیش نازانێت لە پەرلەمان چ باسە) رەخنە لە شێوازی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت "ئاخر لە كوێی دنیا فۆڕم ‌و سیستەمی‌ پەرلەمانی‌ بەو جۆرە گاڵتەجارییە هەیە..كەی و چۆن و لە پەرلەمانی كام وڵاتی سەر رووی ئەم زەمینە دەنگ بە گەرانەوە بۆ سەردەمی هۆلاكۆ دراوە.. باشە بۆ پێشمەرگەیەك بۆ بەدەستهێنانی پلە پێویستی بە شەهادە دەبێت و سەرۆك بڕِوانامەی‌ ناوێت!!". . لەبەشێكی تری نووسینەكەیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەپرسێت، چۆن پاش ئەو هەموو زەبر و زۆرەی كە بەدرێژایی مێژو بەدەست خاوەن دەسەڵاتە ڕەهاكانەوە چێشتوومانە، دەسەڵاتێك دەدرێتە سەرۆكی هەرێمەكەمان كە لە دەسەڵاتی‌ سوڵتان ‌و شاهەنشا‌ و ئیمپراتۆرەكان زیاتر بێت، جەختیش دەكاتەوە "خۆ قەیسەر و هیتلەریش هەر ئەوەندەیان بۆ چووبووە سەر!!". . لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی بە تەنزەوە دەڵێت "ئەو ئەزموونەی‌ دەیانویست بۆ عێراقی بگوازنەوە، ئێستا بۆ كوردیش بۆتە شورەیی، ئاخر چۆن دەبێت لە سیستەمی‌ پەرلەمانیدا كە عورف وایە دەسەڵاتی‌ سەرۆك تەشریفی بێت، ئەوەی كوردستان لە ئەسكەندەری مەگدۆنی‌ و جەنگیزخان زیاتر دەسەڵاتی‌ پێبدرێت..؟". . بەبڕوای شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەسیستمی پەرلەمانیدا دەبێت پەرلەمان بتوانێت لێپێچینەوە لەگەڵ سەرۆكی هەڵبژێردراوی خۆی بكات. دەشڵێت "خۆ لەهەمووشی عەنتیكەتر شەهادەشی نەبێت. ئاخر چۆن هەیاسیش سەری لەو باسە دەردەچێت..؟؟". . رۆژی (چوارشەممە) لە دانیشتنی ژمارە (5)ی پەرلەمانی كوردستان دەنگدرا بە پڕۆژە یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و پڕۆژەكە بە دەنگی 89 پەرلەمانتار، پەسەندكرا. .