گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ یاری گۆڵف دەکات

بەڤیدیۆ؛ دوای ڕاگەیاندنی بردنەوەی بایدن، ترەمپ سەرقاڵی یاری گۆڵفە

2020.11.07 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

لەدوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لەکاتی ئەنجامدانی یاری گۆڵفدا لە ویلایەتی فیرجینیا بیندراوە، ئەوەش دوای ماوەیەکی کەم لە ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی ئەمریکا (شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاویانکردەوە، لەدوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا لەلایەن میدیاکان و حزبی دیموکراتەکانەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرقاڵی ئەنجامدانی یاری گۆڵفە.

 

چەند ڕۆژنامەنوسێک کە چاودێری چالاکییەکانی ترەمپ دەکەن، دڵنیایانکردووەتەوە کە قافڵەی ئۆتۆمبێلەکانی ترەمپ لە بەیانی ڕۆژی شەممە کۆشکی سپیان جێھێشتووە و ترەمپ چووەتە یانەیەکی یاری گۆڵف کە دەکەوێتە شاری ستریلینگ.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، قافڵەی ئۆتۆمبێلەکانی ترەمپ لە ڕێگایاندا بۆ فیرجینیا بە نێو کۆمەڵێک خۆپیشاندەردا تێپەڕین کە پشتگیری بایدن بوون .

 

زۆرینەی میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانیان بەسەر دۆناڵد ترەمپدا ڕاگەیاند و ناوبراویش لە تویتەر خۆی وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ناساند.