گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم پەیامی ئێران

یەکەم پەیامی ئێران سەبارەت بە سەرکەوتنی جۆ بایدن

2020.11.07 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم پەیامی ئێران سەبارەت بە سەرکەوتنی جۆ بایدن

ناس کورد-

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، گەلی ئێران تا کۆتایی خۆڕاگربوون و سوربوون لەسەر هەڵوێستی مەردانەی خۆیان تا ترەمپی "ترسنۆک" پۆستەکەی بەجێهێشت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕوسیا (شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2020) حوسامەدین ئاشنا، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆمێنتێکدا دوای سەرکەوتنی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، نووسیویەتی :" گەلی ئێران تاکۆتایی خۆڕاگربوون و سوربوون لەسەر هەڵوێستی مەردانەی خۆیان تا ترەمپی ترسنۆک پۆستەکەی بەجێهێشت".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، زۆرینەی میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانیان بەسەر دۆناڵد ترەمپدا ڕاگەیاند و ناوبراویش لە تویتەر خۆی وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ناساند. 

 

بایدن بە بردنەوەی 284 کورسی و سەرکەوتنی بەسەر ترەمپدا دەبێتە 46هەمین سەرۆکی ئەمریکا و چاوەڕواندەکرێت سیاسەتێکی جیاواز لە ترەمپ لە پەیوەندییەکانی دەرەوەدا پەیڕەو بکات. 

 

هەر ئەمشەو جۆ بایدن لە تویتێکیدا کە ناس کورد دیویەتی ڕایگەیاند: "ئەمریكا، شانازی دەكەم منت هەڵبژارد بۆ سەرۆكایەتیكردنی وڵاتە مەزنەكەمان."  

  

دەشڵێت: "كاری بەردەممان سەختە، بەڵام من ئەم بەڵێنەت پێ دەدەم: دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریكا، جا دەنگت پێ دابم یاخود نا."  

  

جەختیشیکردووەتەوە: "من ئەو متمانە و باوەڕە دەپارێزم كە ئێوە بە من هەتانە."