گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی تمەن بزانە

بایدن نرخی تمەنی لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزکردەوە

2020.11.07 - 21:01
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن نرخی تمەنی لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزکردەوە

ناس کورد-

لەدوای ڕاگەیاندنی دەرچوونی جۆبایدن وەک 46مین سەرۆکی ئەمریکا، نرخی تمەنی ئێران لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی دواین نرخی دراوەکە لە بازاڕەکانی هەرێم، 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە دوو ملیۆن و 200 هەزار تمەنی ئێرانی.

 

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەى بازاڕدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسان بوو بە دوو ملیۆن و 340 هەزار تمەنی ئێرانی.

 

ئێوارەى ئەمڕۆ، 7ی تشرینی دووەمی 2020، جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان ولایەتی پەنسلڤانیاشی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە و بووە 46ـەمین سەرۆکی ئەمریکا و لە دۆناڵد ترەمپی، کاندیدی کۆمارییەکانی بردەوە.

 

دوای چوار رۆژ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیەندرا و بەوەش بایدن بووە 46ـەمین سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و 284 کورسی بەدەستهێنا.

 

لەدوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جۆ بایدن، 46مین سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکدا بەڵێن دەدات بە هەموو توانایەکییەوە کار بکات و سەرۆکى هەموو خەڵکی ئەمریکا بێت.  

  

جۆ بایدن لە تویتێکیدا کە ناس کورد دیویەتی (7ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "ئەمریكا، شانازی دەكەم منت هەڵبژارد بۆ سەرۆكایەتیكردنی وڵاتە مەزنەكەمان."  

  

دەشڵێت، "كاری بەردەممان سەختە، بەڵام من ئەم بەڵێنەت پێ دەدەم: دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریكا، جا دەنگت پێ دابم یاخود نا."  

  

ڕاشیگەیاند، "من ئەو متمانە و باوەڕە دەپارێزم كە ئێوە بە من هەتانە."  

  

هاوکات کامالا هاریس، جێگیری جۆ بایدن ڕایگەیاند، "با دەست بە ئیش بکەین."