گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ بایدن

پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا

2020.11.07 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەک یەکەمین بەرپرسی سیاسیی کورد پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای لە جۆ بایدن کرد و پەیامێکی ئاڕاستە کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە تویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی جۆ بایدن کرد و ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا، هیوادارم پێکەوە بتوانین لە هەوڵەکان بەردەوام بین بۆ سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تێیدا هەوڵ بۆ ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش دەکەین."