گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتنی پەرلەمان کۆتایی هات

دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرسی پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کۆتایی هات

2020.11.07 - 18:27
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرسی پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کۆتایی هات

ناس کورد-

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ( شەممە) پەرلەمان  گفتۆگۆکانی لەسەر پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی تەواوکردووە و کۆتایی پێهێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی پەرلەمانی عێراق کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ( 7ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە: " پەرلەمان  گفتۆگۆکانی لەسەر پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی تەواو کردووە و کۆتایی پێ هێناوە".

 

 ئەگەرچی پەرلەمان ڕەزامەندی داوە لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای پڕکردنەوەی کۆرتهێنانی دارایی، بەڵام ڕازی نییە بەهیچ شێوەیەک یاسای وەرگرتنی قەرز کە لەلایەن حکومەتەوە پێشکەش کراوە بەو شێوەیەی کە وەزارەتی دارایی ناردوویەتی  پەسەند بکات.

 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێیوایە پڕۆژەکەی حکومەت کەتێیدا داوای کردووە 41 ترلیۆن دینار قەرز وەبگرێت و دواتریش ئەو گۆژمەیەی کەمکردووەتەوەبۆ 31 تریلیۆن دینار، هیچ لۆژیکێکی تێدانییە و ڕایگەیاندووە: "حکومەت بۆ دابینکردنی موچەی مانگەکانی داهاتووی ئەمساڵی فەرمانبەران  تەنها پێویستی بە نزیکەی 10 ترلیۆن دینار هەیە."