گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وەزارەتی پەروەردە ڕوونكردنەوەی لەبارەوە نادات

گروپێك بە پارە دەفتەری تاقیكردنەوەی خوێندكاران سەح دەكات

2019.05.10 - 18:40
App store icon Play store icon Play store icon
گروپێك بە پارە دەفتەری تاقیكردنەوەی خوێندكاران سەح دەكات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز گروپێكی تایبەت لە هەرێمی كوردستان هەڵدەستن بە سەحكردنی دەفتەری تاقیكردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران لە سەرجەم ئاستەكانی خوێندن لەبەرامبەر بڕێك پارەدا و وەزارەتی پەروەردەش ئامادە نییە هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدات. . گروپەكە كە ناو و ناسنامەیان لەلای ناس كورد پارێزراوە بەشێوەی ئۆنلاین كار دەكەن و لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕیكلامێكیان بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە كردووە" لە هەلێكی بێوێنەدا گروپەكەمان ئامادەیە بە سەحدان و كۆكردنەوەی دەفتەری تاقیكردنەوەی قوتابی و خوێندكارەكانی مامۆستاكان لە هەر قۆناغێكی خوێندن بێت بە ستافێكی ئەكادیمی و پسپۆڕ و بە كەمترین كات و كەمترین نرخ". . سەرۆكی گروپەكە بەمەرجی ناونەهێنانی بە ناس كورد-ی راگەیاند "هەندێ جار مامۆستایەك بەهۆی سەرقاڵییەوە ناتوانێت دەفتەری تاقیكردنەوەی قوتابییەكانی سەح بكات، دەتوانێت بیهێنێتە لای ئێمە و مامۆستای شارەزا لەو وانەیەدا بۆی لە زووترین كاتدا لە بەرامبەر پارەیەكی كەمدا بۆی سەح دەكات". . بەڕێوەبەری گروپەكە ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتا مامۆستایەكی هاوڕێی داوای لێكردووە هاوكاری بكات لە سەحكردنی دەفتەری تاقیكردنەوەدا و لە گروپەكەدا كارێكیش بكەن كە دەفتەری تاقیكردنەوە سەح بكەن. . باسی لەوەشكرد، تا ئێستا تەنها دەفتەری ئەو مامۆستایەیان سەحكردووە و لەگەڵ مامۆستایەكی دیكەشدا گفتوگۆیان كردووە، بەڵام لەسەر نرخەكەی ڕێكنەكەوتوون. . لەو بارەیەوە ناس كورد پەیوەندیكرد بە وەزارەتی پەرەوەردەی حكومەتی هەرێم، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا لە ڕووی یاساییەوە ئەمە ڕێگەپێدراوە یاخود نا، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدات. .