ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
لەدوای دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی سێوان قادر و سێ منداڵەکەی کە هاوسەری سێوانە، تاوەکو ئێستا بڕیارەکە ڕەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم نەکراوە و سەرچاوەیەکیش لە دادگای سلێمانی دەڵێت، هاوسەرەکەی سێوان قادر داوای تێهەڵچوونەوەی بە بڕیارەکەدا کردووە و چاوەڕوانی دادگای تەمیزن لەوبارەیەوە کۆتا بڕیار بدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدادگای سلێمانی ( 7ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دادگای سلێمانی لە دەرئەنجامی ژمارەیەک دانیشتن بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی سێوان قادر و منداڵەکانی کە هاوژینەکەیەتی لە ئێستادا دۆسییەکە ڕەوانەی دادگای تەمیز کراوە و تائێستا دادگای تەمیز بڕیارەکەی دادگای سلێمانیی پەسەند نەکردووە و ڕەتیشی نەکردووەتەوە".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "دوای پەسەندکردنی بریارەکەی دادگای سلێمانی لەلایەن دادگای تەمیزەوە، دۆسیەکە ڕەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ واژوو کردن لەسەر بڕیارەکەی دادگای تەمیز و لەدوای واژوو کردنی بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە دواتر لە سێدارەدانەکە جێبەجێدەکرێت".
جەختیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا دادگای تەمیز نە بڕیارەکەی دادگای سلێمانیی پەسەند کردووە و نە داوای تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکەشی کردووە و چاوەڕوانی دوا بڕیارن لەوبارەیەوە.
شەوی 16ی کانوونی یەکەمی 2018، لەڕووداوێكدا لە قەزای چەمچەماڵ، سێوان قادری تەمەن 23 ساڵ و سێ منداڵەی بههۆى ئاگركهوتنهوهوە سوتان و هەمان رۆژ منداڵەکانی گیانیان لەدەستدا، دوای هەشت رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە سێوان قادریش گیانی لەدەستدا.
11ی ئابی ئەمساڵ، دۆسیەکە لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی یەکلایی کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر، ھاوسەری سێوان قادرلە دۆسیەی سوتانی خێزان و سێ منداڵەکەی، سزای لە سێدارەنی بەسەردا سەپێنرا.
هەروەها دادگا بڕیاریدا، تۆمەتباری دووەمی دۆسیەکە ئازاد بکات، کە ژنێکە بە ناوی (س،م،ا) و تۆمەتبار کراوە بەوەی پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتباری یەکەم هەبووە.