گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەکارهێنانی هێز

بەپرسى پێشووى پاراستنى پارتى هۆشدارى لەشەڕى ناوخۆ دەدات

2020.11.07 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەپرسى پێشووى پاراستنى پارتى هۆشدارى لەشەڕى ناوخۆ دەدات

ناس کورد-

 

بەرپرسی پێشووى ئاژانسى پاراستنى پارتى راگەیاندنى شەڕ دەبەستێتەوە بە شکستى سیاسییەوە و دەڵێت هیوادارە هیچ کات ئەوە لە هەرێم روونەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەزهەت حالى  (7ى تشرینى دووەمى 2020) لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد دیویەتى نوسیویتى "هیوادارم لە هەرێمی کوردستان هیچ کات ناچار نەبین بەردەوامی بە سیاسەت بدەین بە ئامرازەکانیتر".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "هەروەها هیوادارم سیاسەتێکی نیشتمانی ئەوەندە سەرکەوتوانەو یەکگرتووانەمان هەبێت بۆ ئەوەی هیچ کات ناچار نەبین پەنا بۆ جەنگ و بەکارهێنانی هێز ببەین بۆ ئەوەی ئاماژەکانی شکستی سیاسی هیچ کات بەدەر نەکەون. لەبەر ئەوەی زیانە گیانی و مادی و مەعنەوییەکانی جەنگ زۆر زۆرن".

 

وتەکانى نەزهەت حالى هاوکاتن لەگەڵ گرژییەکانى پارتى و پەکەکە و ئەگەرى هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆ لەنێوانیاندا.

 

(4ى تشرینى دووەمى 2020) لە ناحیەى چەمانکى گرژى سەربازى لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و پەکەکە ڕویدا و تائێستاش هۆکار و ڕوداوەکانى ڕوون نین، هەردولاش یەکترى بە هەوڵدان بۆ دروستکردنى شەڕ و پێکدادانى سەربازى تۆمەتبار دەکەن.    

 

لەدواى ئەو رووداوەوە چەندین داواو بانگەواز لەهەردوو حزب کراون بۆ ئەوەى دوربکەونەوە لەشەڕ و بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.