گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپرایزى ئەریزۆنا

جیاوازی دەنگەکانى بایدن و ترەمپ زیاتر دەبێت

2020.11.07 - 14:31
جیاوازی دەنگەکانى بایدن و ترەمپ زیاتر دەبێت

ناس کورد-

جۆ بادین جیاوازییەکانى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ قوڵتر کردەوە لەگەڵ نزیکبوونەوەى کاتژمێرى یەکلاکەرەوە، 32 هەزار کەسیش لە ئەریزۆنا دەنگیان بەهبچ کاندیدێک نەداوە.

 

بەپێی دوایین ئەنجامەکانى جیاکردنەوەى دەنگەکان کە ناس کورد (7ى تشرینى دووەمى 2020) بەدواداچوونى بۆ کردووە، بایدن لە ویلایەتى جۆرجیا بە 7248 دەنگ پێش ترەمپ کەوتووە، دواى جیاکردنەوەى 99%ى دەنگەکان لەو ویلایەتە، ئەوەش بەپێی سەنتەرى ئەدیسۆن بۆ توێژینەوە.

 

هاوکات میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە 32 هەزار کەس لە ویلایەتى ئەریزۆنا بەشداریان لە هەڵبژاردندا کردووە و دەنگیان بەهیچ کاندیدێک نەداوە.


ئەریزۆنا یەکێکە لەو ویلایەتانەى یەکلانەبووەتەوە بۆ هیچ کاندیدێک، کە خاوەنى 11 کورسییە، ئەگەر بایدن بیباتەوە دەبێتە سەرۆک، ئەگەریش ترەمپ بیباتەوە ئەگەرى بردنەوەى زیاتر دەکات.



لە ئێستادا جیاوازى نێوان ترەمپ و بایدن لەو ویلایەتە بۆ 40 هەزار دەنگ کەمبووەتەوە، دواى جیاکردنەوەى 95%ى دەنگەکان، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لەو رێژەیە جیاوازى لە ئەنجامەکەدا دروستدەکات.