ناس کورد-
کارەباى سلێمانى رایگەیاند، کێشەى کارەباى ئەو گەڕەک و ناوچانە چارەسەرکراوە کە بەهۆى هەورە بروسکەوە وێستگەکانیان سوتابوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کارەباى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە (7ى تشرینى دووەمى 2020) رایگەیاند "دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی هەورە بروسکە محەویلەیەکی وێستگەی باشور لە سلێمانی سوتا و ژمارەیەک وێستگە لە چەند گەڕەک و ناوچەیەک بێ کارەبا بوون لە ئێستا پێدانی کارەبا لە ویستگەی باشور ئاسایی بوەتەوە".
ئاماژەى بەوەشکردووە "دوای روداوەکە راستەوخۆ تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزە توانیان کارەبا بۆ ئەو گەرەک ناوچانە بگێڕنەوە لە ئێستادا دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت".