گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ نیشانەى دیار

پێشبینى بۆ وادەى کەشى زستان و سەرماى بەهێز

2020.11.07 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى بۆ وادەى کەشى زستان و سەرماى بەهێز

ناس کورد-

کەشناسێکى عێراقى پێشبینی دەکات دۆخى ناسەقامگیریی کەشوهەوا بەردەم بێت و هەفتەى داهاتوو کەشى ساردى زستانى دەستپێبکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

واسق سەلامى لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک (7ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، دۆخى ناقەسامگیریی کەشوهەوا رۆژى دووشەمە زیاتر دەبێت و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، نزمە پاڵەپەستۆیەک لە کەناراوەکانى دەریاى ناوەڕاست تا عێراق درێژدەبێتەوە کە بارستە هەوایەکى ساردى لەگەڵدایە، باران زۆربەى کاتەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە و هەورى چڕ و باى بەهێز و بارینى تەرزە نیشانەى دیارى شەپۆلەکەن.

 

زیاتر بخوێنەوە: کەشناسی لەبارەى بەردەوامی باران ڕونکردنەوە دەدات

 

بەوتەى سەلامى، شەپۆلى ساردى زستان لەهەفتەى داهاتوو یان کۆتایی ئەم مانگە دەستپێدەکات و پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو نزمدەبنەوە.