گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دایک و داپیرە

وێنە؛ خانمى یەکەمى چاوەڕوانکراوى ئەمەریکا

2020.11.07 - 09:39
وێنە؛ خانمى یەکەمى چاوەڕوانکراوى ئەمەریکا

ناس کورد-

لەگەڵ پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکادا، وێنەى جیلى هاوسەرى جۆ بایدن لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووەتەوە و پرسیارى ئەوە دەکرێت خانمى یەکەمى ئەمەریکا کێ دەبێت؟

 

ماڵپەڕى سی ئێن ئێنى ئەمریکى (7ی تشرینى دووەمى 2020) بڵاویکردەوە، لە ئەرشیفى کۆشکى سپیدا جیل بە دایک و داپیرە و مامۆستاى هەمیشەیى ژیان ناسراوە، هەروەها بەوە باسکراوە کە دایکى قوربانیانى سەربازى و ژنە چالاکى کۆمەڵگەکەیەتى.

بأرشيف البيت الأبيض.. من هي جيل بايدن؟ سيدة أمريكا الأولى المحتملة

جیل خانمى دووەمى ئەمەریکا بووە کاتێک بایدنى هاوسەرى جێگرى باراک ئۆباما بووە. جیل توانیویەتى سەرنجى خێزانى سەربازە کوژراوەکانى ئەمەریکا ڕابکێشێت.

بأرشيف البيت الأبيض.. من هي جيل بايدن؟ سيدة أمريكا الأولى المحتملة

جیل ساڵى 2007 لەزانکۆى دیلوایرى ئەمەریکا بڕوانامەى دکتۆراى لەپەروەردە بەدەستهێناوە و زیاتر لە 3 ساڵ وەکو مامۆستاى گرێبەست کارى کردووە، پیش ئەوەى بچێتە واشنتۆن وانەى ئینگلیزیشى لەکۆلێژى دیلوایر وتووەتەوە.

بأرشيف البيت الأبيض.. من هي جيل بايدن؟ سيدة أمريكا الأولى المحتملة

ئاشلى کچەکەیان لەناوەندى دادوەرى دیلوایر کار دەکات و بیوى کوڕیشیان تا ساڵى 2015 پارێزگار و نوێنەرى پێشووى دیلوایر بووە، هەنتەرى کوڕى دووەمیشیان پارێزو سەرۆکى بەرنامەى خۆراکى جیهانیە لەئەمەریکا.