گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بایدن کۆبوونەوەکانی دەستپێکرد’’

نیویۆرک تایمز: بایدن کۆبوونەوەکانی دەستپێکرد و وەکو سەرۆک مامەڵە دەکات

2020.11.06 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
نیویۆرک تایمز: بایدن کۆبوونەوەکانی دەستپێکرد و وەکو سەرۆک مامەڵە دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکى ئاشکرایکردووە، جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراتەکان بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەمەریکا دواى ئەوەى لەویلایەتەکانى پەنسلڤانیا و جۆرجیا پێش ترەمپ کەوت، لەئێستادا وەکو سەرۆکى ئایندە مامەڵە دەکات و بۆ چاودێریکردنى ڕووداوەکانى وڵاتەکەى دەستى کردووە بە دیداری شارەزایانى ئەمەریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاپۆرتێکیى دا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، نیویۆرک تایمز ( 6ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، لەئێستادا جۆ بایدن بەشێوەیەک هەڵسوکەوت دەکات گەرەنتى سەرکەوتنى بۆ گەیشتن بەپۆستى سەرۆکایەتى ئەمەریکا کردبێت، بەتایبەت دواى ئەوەى بەوردى دەستى کردووە بە چاودێریردنى ڕووداوەکانى وڵاتەکەى.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، یەکێک لەدیارترین سیماکانى هەڵبژاردنەکەى ئەمەریکە پیشکەوتتى جۆ بایدنە لەویلایەتى پەنسلڤانیا و ئەوەش زیاتر لەسەرکەوتن نزیکى دەکاتەوە و هەروەها لەگەڵ بەردەوام جیاکردنەوەى دەنگەکان لەجۆرجیا لەو ولایەتەش بایدن پێش ترەمپ کەوتووە و جگە لەوەی لەهەردوو ویلایەتەکەى ئاریزۆنا و نیڤاداشدا پێش ترەمپ کەوتووە.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، دوێنێ پێنجشەممە جۆبایدن چاوى بەچەند ڕاوێژکارێکى ئابورى و تەندروستیى ئەمەریکا کەوتووە، بۆ ئەوەى دوا زانیارى لەسەر ڕووداوەکانى وڵاتەکەى بەتایبەت پەتاى کۆرۆنا بەدەستبخات، ئەوەش وەکو قۆناغێک بۆ خۆ ئامادەکردنى بەرەو کۆشکى سپى.