راپۆرتێكی هەواڵیی پێشبینی ئەوە دەكات, ترەمپ بە راگەیاندنی دۆڕانی لە هەڵبژاردنەكان بازاڕەكان توشی شۆك و پاشەكشە بكات كە ئێستا چاوەڕوانی هەواڵەكانی ئەنجامی هەڵبژاردنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
راپۆرتەكە كە ماڵپەڕی ئابوریی جیهانیی investing بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (6 تشرینی دووەمی 2020) باس لەوە دەكات، ڕاوێژكارەكانی ترەمپ ئامۆژگارییان كردووە قبوڵی ئەنجامەكان بكات و دۆڕانی خۆی ڕابگەیەنێت بەرامبەر جۆ بایدنی پاڵێوراوی دیموكراتەكان.
پێشتر بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەكانی هەڵمەتی ترەمپ ئاماژەی بەوەكرد، ترەمپ ئەگەر ئەمجارەش بدۆڕێت، ئەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی 2024 ئامادە دەكات.