ناس کورد-
باڵیۆزى تورکیا لەعێراق لەسەر گژرییەکانی ئەمدواییەى نێوان پارتى و پەکەکە هاتەدەنگ و داواى هاریکارى لەدژى پەکەکە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەتوێتێکیدا کە لەهەژمارى فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، فاتح یەڵدز، باڵیۆزى تورکیا لەعێراق (6ى تشرینى دووەمى 2020) نوسیوویەتى: " ئەو کارەى کە پەکەکە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا کردى دەریخست لەهەڕەشە بۆ سەر ئاسایشى ناوچەکە بەردەوامە و سەربارى هەڕەشەى بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیى تورکیا گەر بێتو سنورێک بۆ ئەو هێرشانەى دانەنرێت".
یەڵدز جەختیشیکردووەتەوە، دەبێت هاریکارى یەکتر دەستپێبکات لەدژى گەریلاکانى پەکەکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند هەفتەیەکە گرژییەکانی پارتی و پەکەکە لە پەرەی سەندووە و لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا گەیشتە گرژی سەربازیی و کوژران و برینداریشی لێکەوتەوە.