گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جیاوازییەکە زۆر کەمە

’’ئەگەرى دووبارە جیاکردنەوەى دەنگەکان لەولایەتێکی یەکلاکەرەوە هەیە’’

2020.11.06 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئەگەرى دووبارە جیاکردنەوەى دەنگەکان لەولایەتێکی یەکلاکەرەوە هەیە’’

ناس کورد-

لەویلایەتى جۆرجیا بەجیاوازى 917 دەنگ تا ئێستا جۆ بایدن توانیویەتى پێش ترەمپ بکەوێت و بەپێى یاساى ئەو ویلایەتەش ئەگەر جیاوازى دەنگەکان کەمتر لە 0.5% بوو، دەتوانرێت داواى دووبارە جیاکردنەوەی دەنگەکان بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى ئەسۆشیەتد پرێس کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (6ى تشرینى دووەمى 2020)، جیاوازی دەنگەکانی جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ لە ولایەتی زۆت کەمن و تەنها 917 دەنگ جیاوازییانە، بەپێى یاساکان ویلایەتەکەش ئەگەر جیاوازى دەنگەکان لەنێوان دوو کاندیدەکەدا لە 0.5% کەمتر بوو ئەوا دەتوانرێت داواى دووبارە جیاکردنەوەى دەنگەکان بکرێت.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەزاران دەنگ لەو ویلایەتەدا ماون کە نەژمێردراون و زۆربەشیان دەکەونەوە کە ئەو ناوچانەوە کە جۆبایدن لەپێش ترەمپەوەیە.

 

بەگوێرەی ئەو ئاژانسە، جیاوازى دەنگەکان لەبەرژەوندى بایندایە بەتایبەت دواى ئەوەى دەستکرا بەژماردنى ئەو دەنگانەى کە لەڕێگەى پۆستەکانەوە دراون لەو ناوچانە، ئەوەش بەواتاى زیادبوونى جیاوازى نێوان ئەو دوو کاندیدە دێت.

 

بەبردنەوەى ئەو ئەنجامانەش لەو ویلایەتەدا بایدن دەتوانێت هەنگاوێکى زیاتر بچێتە پیشەوە بۆ بەدەستهێنانى دەنگى پێویست بۆ سەرۆکایەتى، بەتایبەتى دواى سەرکەوتنى لەویلایەتە یەکلاکەرەوەکانى وەکو ویسکۆنسن و میشیگان.