ناس کور-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەزاری برایەکی پارێزگاری هەولێرەوە بڵاویکردەوە، تەندروستیی فرسەت سۆفی زۆر بەرەو باشییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2020) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند: "لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کاك زاھیر ی برای کاك د. فرسەت سۆفی کە لەئێستادا یاوەریەتی، خۆشبەختانە دڵنیای کردمەوە کەتەندروستی د. فرسەت زۆر بەرەو باشیە."
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەوتەی براکەی: " ڕای دکتۆرەکانیش لەسەر تەندروستیی د. فرسەت سۆفی دڵخۆشکەرن."
لە بەرواری 19ی تشرینی یەکەمی 2020، نوسینەگی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە: " دوای پشکنینی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوت کە فرسەت سۆفی تووشی کۆرۆنا بووە."
چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا و لە بەرواری 3ی تشرینی دووەم، پارێزگاری هەولێر دۆخی تەندروستیی تێکچوو، بەوهۆیەشەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت رەوانەی تورکیا کرا.