گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ خوێندنی ئەلکترۆنیش ڕاگیرا

هەرێمی کوردستان؛ لەدوای خوێندنی ناو پۆل خوێندنی ئەلکترۆنیش ڕاگیرا

2020.11.06 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان؛ لەدوای خوێندنی ناو پۆل خوێندنی ئەلکترۆنیش ڕاگیرا

ناس کورد-

ماڵپەڕی قوتابخانەی ئەلیکترۆنیی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کە تایبەتە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی لە لەکارکەوت و کاتێک قوتابی دەیەوێت بچێتە ناو ماڵپەڕەکە دەنوسرێت: "قوتابخانەی ئەلکترۆنی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد بەدواداچوونی بۆ پرسەکە کرد و بەوتەی قوتابیان، لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ماڵپەڕی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی کە تایبەتە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان لە کارکەوتووە.

 

قوتابی کاتێک دەیەوێت بچێتە ناو ماڵپەڕەکە بۆ خوێندنی وانەکانی ناتوانێت بچێتە ناوەوە و لەسەر ماڵپەڕەکە دەنوسرێت: " قوتابخانەی ئەلکترۆنی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە، بۆ ئاگاداریتان."

 

لەوبارەیەوە ناس کوردی پەیوەندیکرد بە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو، بەرپرسانی پەروەردەی سلێمانیش بێ ئاگای خۆیان لەوبارەیەوە نیشاندا.

 

بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و هەڵکشانی ئاماری توشبووان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، خوێندنی پۆلی 3ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی بەشێوازی ئەلکترۆنی بخوێندرێت.