گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵکشانى خێرا

دەنگەکانى بایدن گڕ لە بەهاى تمەن بەردەدات

2020.11.06 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگەکانى بایدن گڕ لە بەهاى تمەن بەردەدات

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

خاوەنی نووسینگەیەکی فرۆشتنی دراو رایگەیاند، دەنگۆی بردنەوەی جۆبایدن لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هەڵکشانى خێراى تمەنی بەرانبەر دۆلار لێکەوتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارێز حاجی واحید، خاوەنی نووسینگەی لازیان بۆ ئاڵوگۆڕى دراو لە سلێمانی بەناس کوردی ڕاگەیاند ( 6ی تشرینی دووەمی 2020) "لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەرچاو  تمەن لەبازاڕدا کەمبووەتەوە و خەڵک نایفرۆشێت، دەنگۆی بردنەوەی جۆ بایدن، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، بازاری مامەڵەکردنی ئەو دراوەى گەرمکردووە".

 

وتیشی "ئێوارەی دوێنێ( پێنجشەممە) 100 دۆلارى ئەمەریکی بەرامبەر بە دوو ملیۆن و 500 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لەئێستادا نرخەکەی زیاتر بەزبووەتەوە و گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 260 هەزار تەمەن، پێشبینی دەکەین نرخەکەی زیاتر بەرزتربێتەوە".

 

خاوەنی نووسینگەی لازیان ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئەگەر هەیە بایدن سیاسەتێکی "نەرمتر وئاشتیخوازانە" لەگەڵ ئێراندا پەیڕەو بکات، هۆکاری سەرەکی  بەرزبوونەوى بەهای تمەنە.