گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

گەنجانى کورد ئارەزوى فڕۆکەوانى دەکەن

ڕێژەى کورد لەنێو هێزی ئاسمانی عێراق کەمترە لە 3%

2019.05.10 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێژەى کورد لەنێو هێزی ئاسمانی عێراق کەمترە لە 3%

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح ڕێژەى کورد لە نێو هێزى ئاسمانى عێراقى کەمترە لە 3%، بەرپرسێکى کوردیش لە نێو ئەو هێزە ئاماژە بەوە دەکات، لە ڕێى بنكەكانی وەرگرتنى سەرباز لە وەزارەتى پێشمەرگەوە گەنجانى کورد بۆ خولى 80ى فڕۆکەوانى عێراق وەردەگرن. . بەرپرسێكی كورد لە هێزی ئاسمانی عێراقى کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرێت تایبەت بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند: "لە ساڵی 2005وە داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە کراوە هۆبەیەكی تایبەت بە هێزی ئاسمانی بكرێتەوە  بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هێزی ئاسمانی عێراق، بەڵام ئەو داواكارییە تا ئێستا جێبەجیێنەكراوە ئەوەش کاریگەرى هەبووە لەسەر وەرگرتنی گەنجانی كورد لە هێزی ئاسمانی عێراق". . لە بارەى ڕێژەى کورد لە ڕیزى ئەو هێزە، ئەو بەرپرسە ئاشکرایکرد: "بە گشتی رێژەی كورد لە ناو سوپای عێراقدا زۆر كەمە و لە كەمبوونەوشدایە، بەڵام رێژەی كورد لە هێزی ئاسمانی عێراقى لە چاو سوپا تاڕادەیەك باشترە، دەتوانم بڵێم ڕێژەکەى دەگاتە 3%". . بەرپرسە كوردەكەى نێو فرۆکەوانى عێراقى ئاماژەى بەوەشکرد، فرۆكەوانی زۆر باشى کورد لەنێو ڕیزەكانی هێزی ئاسمانی عێراقدا هەن و گەنجانى کورد ئارەزوو دەکەن ببن بە فڕۆکەوان، بەڵام ئامارێكی تەواویان لە بەردەستدا نییە بۆ زانینى ژمارەکەیان. . لە زۆربەى خولەکانى فرۆكەوانی کە لەلایەن هێزى فڕۆکەوانی عێراقییەوە دەکرێتەوە، ڕێژەیەک گەنجى کورد بەشداریان تێدا کردووە، بۆ "خولى 80"ى فڕۆکەوانیش بڕیارە حکومەتى عێراق نوسراو دەربکات، ئەوکات دەرچوانى پۆلى 12ى زانستى دەتوانن لە ڕێى بنكەكانی وەرگرتنى سەرباز کە سەر بە وەزارەتی پیشمەرگەیە لە پارێزگاکانى سلێمانی و هەولێر داواكاری پێشكەش بكەن. . بە گوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، ساڵى ڕابردوو بۆ خولی 79ی فرۆكەوانی هێزی ئاسمانی عێراق، 161 گەنجی كورد داواكاریان پێشكەش كردووە، بەڵام تەنها 13 كەسیان توانیویانە بە سەركەوتووی هەموو قۆناغەكانی پشكنین تێبپەڕێنن و بچنە خولى فڕۆکەوانییەوە. . هێزی ئاسمانی عێراق لە ساڵی 1931 دامەزاروە و لە ساڵی 1954 كۆڵێژى فرۆكەوانی كراوەتەوە، تا ئێستاش 79 خولی فڕۆکەوانى هەبوون، لە پاش پرۆسەی ئازادییەوە كوردیش وەك نەتەوەكانی دیكەی عێراق توانیوێتى بەشێك بێت لەو هێزە و فرۆكەوانیشى هەبێت لە نێو ئەو هێزەدا. . .