گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەڕەشەیەك لە ئیسرائیلەوە: بایدن وا بكات شەڕ ڕوودەدات 

2020.11.06 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشەیەك لە ئیسرائیلەوە: بایدن وا بكات شەڕ ڕوودەدات 

ناس کورد-

 

وەزیری نشینگەكانی ئیسرائیل تساحی هەنگبی رایگەیاند، ئەگەر بایدن هەڵبژاردنی ئەمەریكا بباتەوە و بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران ئەوە شەڕ لەنێوان وڵاتەكەی و تاران روودەدات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم لێدوانەی وەزیر كە رۆژنامەی "جيروزاليم بوست"ی ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە (6 تشرینی دووەمی 2020) و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە لە كاتێكدایە، ئاماژەكان لەسەر ئەوەن كە هەریەك لە ئیسرائیل، توركیا، سعودیە، میسر، ئیمارات، سەرباری بەریەككەوتنی ئەجێندا و سیاسەتەكانیان بەرژەوەندیان لەوەدایە ترەمپ چوارساڵیتر بمێنێتەوە لە كۆشكی سپی. 

 

هەر لەم میانەیەدا حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، گرنگ نییە هەر پاڵێوراوێكی سەرۆكایەتی ئەمەریكا هەڵبژاردن ببەنەوە، بەڵام دڵنیان ئیدارەی داهاتووی ئەمەریكا ملكەچە بۆ خواست و ئیرادەی گەلی ئێران.

 

ڕۆحانی لە كۆنگرەیەكی ڤیدیۆ كۆنفرانسدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە لەمیانەوەی كردنەوەی پرۆژەى پاڵاوتنی ئاوی كەنداو كە 800 كم لە ڕووبەری ئێران پاراو دەكاتەوە، جەختی لەوەش كردووەتەوە، هیچ رێگاچارەیەك لەبەردەم ئەمەریكییەكاندا نییە جگە لە ملكەچكردن بۆ گوشار و یاسای نێودەوڵەتی، "ئەمەریكا مل كەچ ئەكات بۆ بەرگریی و خۆڕاگریی ئەم گەلە مەزنە".