ناس کورد-
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن توانیویەتی پێشەنگ بێت لەبەدەستهێنانی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا و پێش ترەمپ بداتەوە لەو کێبڕکێیەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" وماڵپەڕی " ئەکسیۆس"ی ئەمەریکی کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ( 6ی تشرینی دووەمی 2020)، پاش جیاکردنەوەی 99%ی دەنگەکان لەویلایەتی جۆرجیا، جۆبایدن کاندیدی دیموکراتەکان توانیویەتی بە917 دەنگ لە پێش دۆناڵد ترەمپەوە بێت لەو ویلایەتە.
ویلایەتی جۆرجیا یەکێکە لە ولایەتە یەکلاکەرەوەکانی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنەکاندا، چونکە نزیکەی 16 کورسی دەگرێتە خۆی.
سەرکەوتنی بایدن لەجۆرجیا ڕێگە خۆشدەکات بۆئەوەی بتوانێت زۆرینەی ئەندامان بۆخۆی مسۆگەر بکات.
پێشتر لەکاتى جیاکردنەوەى دەنگەکاندا ترەمپ لەپێش بایدنەوە بوو لەو ویلایەتە، بەڵام لەگەڵ بەردەوامى جیاکردنەوەى دەنگى زۆرتردا بایدن پێش کەوت.