گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دڵنیاین’’

ڕۆحانی پێشبینییەك بۆ سیاسەتی ئیدارەی داهاتووی ئەمەریكا دەكات 

2020.11.06 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆحانی پێشبینییەك بۆ سیاسەتی ئیدارەی داهاتووی ئەمەریكا دەكات 

ناس کورد-

 

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، گرنگ نییە هەر پاڵێوراوێكی سەرۆكایەتی ئەمەریكا هەڵبژاردن ببەنەوە، بەڵام دڵنیان ئیدارەی داهاتووی ئەمەریكا ملكەچە بۆ خواست و ئیرادەی گەلی ئێران. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆحانی لە كۆنگرەیەكی ڤیدیۆ كۆنفرانسدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە لەمیانەوەی كردنەوەی پرۆژەى پاڵاوتنی ئاوی كەنداو كە 800 كم لە ڕووبەری ئێران پاراو دەكاتەوە (6 تشرینی دووەمی 2020)، جەختی لەوەش كردووەتەوە، هیچ رێگاچارەیەك لەبەردەم ئەمەریكییەكاندا نییە جگە لە ملكەچكردن بۆ گوشار و یاسای نێودەوڵەتی، "ئەمەریكا مل كەچ ئەكات بۆ بەرگریی و خۆڕاگریی ئەم گەلە مەزنە".

 

پێشتر رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین  و چالاكەكانیان و دەسەڵاتدارانی ئێران خۆشحاڵن بە پێشڕەوییەكانی بایدن بەسەر ترەمپدا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.   

  

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا (هەینی 6 تشرینی دووەمی 2020) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە باس لەوە دەكات، چالاك و ئۆرگانەكانی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین چاویان لەسەر ئەزموونی ئۆبامایە كە گرنگی زۆری دابوو بەوان لەسەردەمی "بەهاری عەرەبی"، بەڵام هەندێ لە چاودێران باس لەوە دەكەن بایدن ئۆباما نییە و دۆخی ناوچەكەش رێگە بە دووبارەكردنەوەی ئەو ئەزموونە نادات.   

  

هەر بەپێی مۆنیتەرینگی رۆژنامەكە، میدیا ئێرانییەكان كارلێكی زۆریان كردووە لەگەڵ ئەنجامەكەی پاڵێوراوی دیموكراتەكان، لەلایەك لەداخی ترەمپ و گەمارۆ و گوشارەكانی دژ بە ئێران، لەلاكەیتر بەهیوای بەدەستهێنانەوەی دەرفەتەكانی سەردەمی حوكمڕانی ئۆباما و دیموكراتەكان.  

  

لەلایەكی ترەوە كەناڵی ئەلمەیادینی نزیك لە حیزبوڵڵا لەزاری باڵیۆزی ئێرانەوە لەیەمەن، بڵاویكردەوە كە مایەپوچی سعودیە نزیكە چونكە بایدن باسی راگرتنی شەڕی یەمەنی كردووە لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن.   

  

هەر لەم میانەیەشدا سەكۆ ئەلەكترۆنییەكانی سعودیە، وەڵامێكی ئەو پرسیارەیان شێر كردووەتەوە كە لە 2016 و لە 2019 لە عادل جوبێری وەزیری دەوڵەتە بۆ كاروباری دەرەوەی سعودیە كراوە، كە ئایا كام پاڵێوراوی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بۆ سعودییەكان باشترە؟ ئەویش لەوەڵامدا باسی لەوەكردووە كاتێك پاڵێوراوەكان دەگەنە كۆشكی سپی و تای هەڵمەتی هەڵبژاردن كۆتایی دێت، ئەوكات توانای گەیشتنیان بە راپۆرتە هەواڵگرییەكان هەیە، لەوە بەدواش هەڵوێستەكانیان ئاوێنەی پەیوەندییەكانی ئەمەریكا دەبێت، نەك لێدوانەكانی پێشوویان یان قسەكانیان لەملا و ئەولا.