گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى هەولێر ڕونکردنەوە دەدات لەبارەى بڵاوبوونەوەى جۆرێک کرم

2019.05.10 - 13:04
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەولێر ڕونکردنەوە دەدات لەبارەى بڵاوبوونەوەى جۆرێک  کرم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- تەندروستی هەولێر دڵنیایی دەدات لەبارەى ئەو جۆرە "کرم"ەى بڵاو بۆتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كرمێكی وەرزییە و بەهۆی گژوگیاوە دروستدەبێت و مەترسی تەندروستى نییە. . پاش بڵاوبوونەوەى جۆرێک کرمى نامۆ لە پارێزگاى هەولێر و دروستبوونى ترسى هاوڵاتیان لەو جۆرە کرمە، لە ڕونكردنەوەیەکدا بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو كرمە لە دەرەوەی ناوەندی هەولێر پەیدا بووە کرمێکى وەرزییە و بەهۆی زۆری گژوگیا و بارانەوە دروستبووە، هەموولایەکى دڵنیاکردۆتەوە و دەڵێت، کە پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات. . تەندروستى هەولێر ئاماژەى بەوەشکردووە، تیمەکانیان ڕەوانەى شوێنى پەیدا بوونى کرمەکە کردووە و ڕێوشوێنی پێویستیان گرتۆتە بەر بۆ وەرگرتنی نمونەی كرمەكان و ڕژاندنى دەرمان بۆ لەناوبردنیان. . ئەوەش ڕونکراوەتوە کە ئەو جۆرە کرمە، لە توخمی مێرۆكانن و مەترسییان بۆ تەندروستی مرۆڤ نیە، بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما خۆیان لە ناودەچن. . .