ناس کورد-
پۆلیسى کەرکوک دەستگیرکردنى چەند کەسێکى لەکاتى هەوڵدان بۆ دزیکردن دەستگیرکرد، لەگەڵ دەستبەسەرداگردتنى چەک و جلوبەرگى سەربازى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى پۆلیس کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە (6 تشرينى دووەمى 2020)، دزەکان چونەتە ناوچەیەکى کەرکوک و هەوڵى دزیکردنیان داوە پۆلیسیش روبەڕوویان بووەتەوەو شەڕە تەقە روویداوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى گەمارۆدانى شوێنەکە دوو کەس لە دزەکان دەستگیرکراون و دەستبەسەر ئۆتۆمبیلێکى جۆرى تویتا لاندکرۆزەردا گیراوە کە چەک و کەرەستەى سەربازیی تێدا بووە.
دزەکان بەپێی ماددەى ٤٤٣ دەستگیرکراون کە زۆترین سزاى بە ١٠ ساڵ دیاریکردووە بۆ هەر کەسێک کە دزى بکات.