گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پۆلیسی فیدڕاڵى کێشە بۆ کاکەییەکان دروستدەکات

نوێنەرى کاکەییەکان لە ئەوقاف: حکومەتى هەرێم دووڕووە لەگەڵ کاکەییەکان

2019.05.10 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەرى کاکەییەکان لە ئەوقاف: حکومەتى هەرێم  دووڕووە  لەگەڵ کاکەییەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا نوێنەری كاكەییەكان لەوەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، حکومەتى هەرێم دووڕووە لەگەڵ کاکەییەکان و فەرامۆشکراون، ئاشکراشیدەکات، هێشتا مەترسی داعش بۆ سەر ناوچە كاكەییەكان هەیە و پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقیش بارگرانی بۆ کاکەییەکان دروستکردووە. . هاشم عاسم كاكەیی نوێنەری كاكەییەكان لەوەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان بە ناس كورد-ى ڕاگەیاند: "سروشتی نیشتەجێبوونی كاكەییەكان بەجۆرێکە کە نزیكن لە گوندە عەرەبنشینەکان، هەمیشە مەترسی هێرشی داعش بۆ سەر ئەو گوندە کاکەییەکانى سنورى داقوق و خانەقین و ناوچەكانی دیكە هەربوونی هەیە و دەبێت". .. نوێنەرى کاکەییەکان لە ئەوقاف وتیشی، تەنانەت پۆلیسى ئەو ناوچانەش ناڕەحەتی و گێچەڵ بەو کاکەییانە دەكەن كە دیانەوێت بۆ سەردان بچنەوە گوندەكان و ناوچەكانی خۆیان. . لە بارەى ئەو گرفاتەى هێزە ئەمنییەکانى سەر بە عێراق بۆ کاکەییەکانى دروستکردووە، هاشم عاسم كاكەیی ئاشکرایکرد، "پۆلیسی فیدڕاڵی ئاسایش و ئارامی ناوچەكانمان دەپارێزن، بەڵام بۆ سەردانیكردنى کاکەییەکان بۆ ناوچەکانى خۆیان، پشكنینێكی زۆرمان دەكەن و پێناس و مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەشمان لێدەسێنن تا لەوەێ دەردەچین". . سەبارەت بە بارودۆخی كاكەییەكان لە هەرێمی كوردستان نوێنەری كاكەییەكان لەوەزارەتی ئەوقاف وتى: "حكومەتی هەرێم دوو ڕووە لەگەڵمان، لە بۆنەكاندا پیرۆزباییمان لێدەكات و لە جومگە سەرەكییەكانی بەڕێوەبردنیشدا بەشداریمان پێنەکراوە و بەفەرمی دانیان پێدانەناوین". . لەنێو پەرلەمانى کوردستان و عێراقیش پەرلەمانتارى کاکەیی بوونیان هەیە، بەڵام وەک نوێنەرى کاکەییەکان لەو ئەنجومەنانە نین، بەڵکو لەسەر پشکى حزب و لایەنى جیا جیا بوونە بە ئەندام، بۆیە کاکەییەکان بەردەوام داواى نوێنەرایەتى دەکەن لە ئەنجومەنە خۆجێیەکان و پەرلەمان و جومگەکانى حکومەت. . .