گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێک کاردانەوە

راوێژکارى ئاینى ترەمپ هەرا دەنێتەوە: فریشتەکان یارمەتیمان بدەن

2020.11.06 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارى ئاینى ترەمپ هەرا دەنێتەوە: فریشتەکان یارمەتیمان بدەن

ناس کورد-

 

ڕاوێژکاری ئاینیی دۆناڵد ترەمپ نزا دەکات و داوا لە فریشتەکان دەکات پشتیوانی ترەمپ بکەن، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆڵا وایت ڕاوێژکاری ئاینی دۆناڵد ترەمپ، لە هەژمارەکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوشان لەگەڵ جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەچەند گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە ناس کورد بینیویەتى نزای بۆ ترەمپ کرد و داوای لە فریشتەکان کرد بە توندی پشتگیری بکەن.

 

ئەو ڤیدیۆیە کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە و وایکردووە بەشێک بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشۆک و  سەرسوڕمانییەکی زۆرەوە لەشێواز و ناوەڕۆکی نزاکەی وایت بڕوانن.

 

وایت لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەڵێت "گوێم لەدەنگی سەرکەوتنە، گوێم لە دەنگی بارانە، گوێم لە دەنگی هاوارو موسیقایە، لەئێستادا سەرکەوتن لەچوارچێوەی بەهەشتدایە، خوا دەڵێت کارەکە جێبەجێکرا".