گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەی ئێران: هەژموونی ئەمریکا بەسەر جیهاندا بەسەرچوو

2020.11.05 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دەرەوەی ئێران: هەژموونی ئەمریکا بەسەر جیهاندا بەسەرچوو

ناس کورد- 

وەزیرى دەرەوەى ئێران پێى وایە حکومەتى ئەمەریکا چیتر تواناى کۆنترۆڵکردنى ڕووداوەکانى جیهانى نییە و ناتوانێت پیشانى دەوڵەتانى ترى بدات کە چۆن مافەکانى مرۆڤ دەپارێزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لەکاتى سەردانەکەیدا بۆ وڵاتى فەنزویلا (5ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند: " هەژمونى خۆرئاوا بەسەرچوو."

 

وتیشى، ئەمڕۆ ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى ناتوانن کۆنترۆڵى ڕووداوەکانى جیهان بکەن و کۆنترۆڵیان لەدەستداوە.

 

لاى خۆشیەوە خۆرخێ ئاریسا، وەزیرى دەرەوەى فەنزوێلا باسى لەوەکردووە، پەیوەندیەکانى نێوان وڵاتەکەى و ئێران گەیشتووەتە لوتکە و ئیدارەى مادۆرۆ، سەرۆکى وڵات لە داهاتوودا چەکى ئێرانى بەدەست دەهێنیت ئەگەر پێویست بکات.

 

محەمەد جەواد زەریف لە چوارچێوەى گەشتێکدا بۆ چەند وڵاتیکى لاتینى وەک کوبا و پۆلیڤیا و فەنزویلا ڕۆژى چوارشەممە گەیشتە کاراکاسى پایتەختى فەنزویلا.