گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیى عێراق: پێشبینى شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا ناکەین

2020.11.05 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیى عێراق: پێشبینى شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا ناکەین

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستیى عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەى توشبووانى کۆرۆنا جێگیرە و پێشبینى ڕوودانى شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستیى عێراق (پێنجشەممە 5ى تشرینى دووەمى 2020) لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: "ڕێژەى توشبوون بە کۆرۆنا جێگیرە و پێشبینى شەپۆلى دووەمى ڤایرۆسەکە ناکەین، لەسەرەتاى دەستپێکردنى پەتاکەوە تائێستا 3 ملیۆن پشکنین ئەنجام دراوە."

 

تەمیمى ڕونیشیکردوەتەوە، 2%ى بودجە بۆ وەزارەتى تەندروستى دابینکراوە و کارى لە پێشینە بۆ کڕینى ئەو دەرمانانەیە کە دەتوانن ژیان ڕزگار بکەن، 43 ملیار دینار بۆ ڕوبەڕوبونەوەى پەتاکە دابینکراوە.

 

وەزیرى تەندروستیى عێراق تەئکیدیش دەکاتەوە: " تائێستاش عێراق لە شەپۆلى یەکەمى کۆرۆنادایە، بەڵام بەهۆى پابەندنەبوونى هاووڵاتیانەوە بە ڕێنماییەکانى خۆپاراستنەوە کێشەمان بۆ دروستبووە، هەروەها بە هاریکارى لەگەڵ دادوەریى عێراق دادوەرێک بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتیەکى تەندروستى دابینکراوە، ئەوەش بەهۆى زۆربونى دەستدرێژیەکان بۆ سەر کارمەندانى تەندروستى."