گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى

2019.05.10 - 10:40
پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى
ناس کورد- کەشناسى هەرێم پێشبینى کەشو هەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردۆتەوە، بارانبارین ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و سبەى ئاسمانى هەرێم هەور وهەتاو دەبێت. . بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ پلەکانى گەرما لە شارەکانى هەرێم لە نێوان 14 بۆ 26 پلە بێت و بارانبارین بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەوەى کە لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەولێر لەگەڵ باراندا هەورە بروسکەشى دەبێت. . سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى شەممە، بە گوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، هەرچەندە بارانبارین نامێنێت و ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت، بەڵام تاڕادەیەک پلەکانى گەرما لە هەندێک پارێزگا نزم دەبنەوە، نزمترین پلە لە دهۆک دەبێت کە بریتییە لە 13 پلە و بەرزترین پلەش لە کەرکوک دەبێت کە 27 پلە دەبێت.