گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە پەرلەمانى عێراقەوە

ڕاگەیەندراوێک لە پەرلەمانى عێراقەوە لەبارەی ’’هێرشى پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە’’

2020.11.05 - 21:13
ڕاگەیەندراوێک لە پەرلەمانى عێراقەوە لەبارەی ’’هێرشى پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە’’

ناس کورد-

دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق ئیدانەى هێرشەکەى پارتى کرێکارانى کوردستان - پەکەکە دەکات بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە لە پارێزگاى دهۆک.

 

دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق (پێنجشەممە 5ى تشرینى دووەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەوتەوە، دەستەى سەرۆکایەتى پێى وایە هێرشکردنەسەر هێزەکانى پێشمەرگە لە ناوچەى چەمانکێ لە پارێزگاى دهۆک دەستدرێژییە بۆ سەر دامەزراوە ئەمنیەکان و سەروەرى عێراق.

 

باس لەوەشکراوە، داوا لە حکومەت دەکەن ئاسایشى ئەو ناوچانەدا کۆنترۆڵ بکات و ڕێگە لەهەر تێکچونێکى بارودۆخى ئەمنى بگرێت لە هەرێمى کوردستان بەهۆى هێزە لە یاسا دەرچوەکان.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕونکراوەتەوە، پێویستە حکومەت ڕۆڵى خۆى بگێڕێت لە بەهێزکردنى دامەزراوە سەربازیەکانى عێراق بەهەموو پێکهاتەکانیەوە و کارى هاوبەش و هەماهەنگى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بکرێت بۆ بەرپەرچدانەوەى ئەو جوڵە و دەستدرێژیە بەردەوامانە لەناو خاکى عێراق.