گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامی نوێی خامنەیی بۆ ئەمریکا

خامنەیی: ئەمە دیموكراسیەتەكەی ئەمەریكا بوو

2020.11.05 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
خامنەیی: ئەمە دیموكراسیەتەكەی ئەمەریكا بوو

ناس کورد-

ڕێبەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیى ئێران دەڵێت، هەڵبژاردنى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا تەنها نمایشە و ئەمە دیموکراسیەتەکەى ئەمەریکا بوو، پێشى وایە هەڵبژاردنەکانى ئەو وڵاتە زۆرترین ساختەکارى تێدا دەکرێت لە جیهاندا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى خامنەیى، ڕێبەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیى ئێران (پێنجشەممە 5ى تشرینى یەکەمى 2020) لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: " ئاى چ نمایشێکە! یەکیان دەڵێت ساختەترین هەڵبژاردنە لە ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا، کێ ئەمە دەڵێت؟ سەرۆکى ئێستای ئەو وڵاتە." 

 

باسى لەوەشکردووە، لەبەرامبەردا ڕکابەرەکەى دەڵێت، ترەمپ دەیەویت هەڵبژاردن ساختە بکات، ئەمەیە هەڵبژاردن و دیموکراتى لە ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا.

 

خامنەیى تەئکیدیش دەکاتەوە، هیچ جیاوازییەکى نییە کێ براوەى هەڵبژاردن دەبێت و ئێران لەسەر سیاسەتەکانى بەردەوام دەبێت سەرۆکى ئەمەریکا هەرکەسێک بێت، باسى لەوەشکردووە: "سیاسەتەکانمان دیراسەکراون و ئاشکرایە بەرامبەر ئەمەریکا و بە گۆڕینى سەرۆکى ئەو وڵاتە ناگۆڕدرێت".

 

ڕێبەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران جەخیلەوەشکردوەتەوە، گۆڕانى ناوەکان لە هەڵبژاردنى ئەمەریکا بەلامانەوە گرنگ نییە و ئەوەى گرنگە سیاسەتى ئەو وڵاتە، هەڵبژاردنەکانى ئەمەریکا زۆرترین ساختەکارى تێدا دەکرێت لە جیهاندا ئەوەش بە دانپێدانانى پاڵوراوەکان، لادانى سیاسەتى ئەمریکا ئاشکرایە و ئەگەر سیستم تووشى نەهامەتى ببێت واتاى لادانى ئەخلاقییە ئەوەش بە دانپێدانانى ئەمەریکیەکان خۆیان.