گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە سەرۆک کۆمارەوە

سەرۆک کۆمار: پێویستە بەرپرسیارێتى نیشتمانى هەڵگرین بۆ بەتواناکردنى جیلى سیاسیى نوێ

2020.11.05 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک کۆمار: پێویستە بەرپرسیارێتى نیشتمانى هەڵگرین بۆ بەتواناکردنى جیلى سیاسیى نوێ

ناس کورد- 

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق ڕایگەیاند: "یاساى هەڵبژردنەکانمان وەک ئەرکێکى دەستوریى پەسەندکردوە و گۆڕانکارى لە یاساکەدا داواکاریى نەتەوەیى و مافى عێراقیەکان بوو."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم ساڵح دواى واژۆکردنى یاساى هەڵبژاردنەکان (5ى تشرینى دووەمى 2020) لە وتەیەکدا وتى: "وەک پابەندبوون بە ئەرکى دەستوریم یاساى هەڵبژاردنەکانمان پەسەند کرد، ئەوەش وەک ئامادەکاریەک بۆ هەڵبژاردنێکى پاک و دادپەروەر.

 

باسى لەوەشکرد: "تێپەڕاندنى یاساکە دواى گفتوگۆیەکى دڕێژ هات و یاساکە داواکاریەکى نەتەوەیى بوو بۆ مسۆگەرکردنى مافى عێراقیەکان بۆ دیاریکردنى نوێنەرەکانیان دوور لە پەستان و دزینى دەنگەکانیان."

 

سەرۆک کۆمار ئەوەشى ڕونکردوەتەوە: "یاساکە هەموو ئەوە نییە کە دەمانوسین بەڵام گەشەپێدانێکە بەرەو باشتر بۆ بنیادنانى سیاسەتێک بەرەو چاکسازى، لەبەردەم قۆناغێکى هەستیارداین لە مێژوى نوێى عێراق و پێویستە بەرسیارێتى نیشتمانى هەڵگرین بۆ بەتواناکردنى جیلى سیاسى نوێ بەشێوەیەک کە ئەرکى تەواوکردنى پرۆسەى چاکسازى بگرنە ئەستۆ."