گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر ئاستى عێراق پارێزگاکانى هەرێم زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدانیان بە کۆرۆنا تۆمارکرد

2020.11.05 - 15:43
لەسەر ئاستى عێراق پارێزگاکانى هەرێم زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدانیان بە کۆرۆنا تۆمارکرد

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (5ى تشرینى دووەمى 2020)، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3701 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 2971 توشبوو چاکبوونەتەوە و 47 توشبووش گیانیانلەدەستداوە کە زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدان لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بووە.