گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکان بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە لە شارەکانى کوردستان  

2020.11.05 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکان بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە لە شارەکانى کوردستان  

ناس کورد-

پێشبینى دەکرێت هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆیەکى ناوەند لە دەریارى ناوەڕاستەوە و بەو هۆیەوە بارانبارینى ناوەند و لێزمە دەستپی بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى هەژمارەکانى کەشوهەواى کوردستان کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردوون (5ى تشرینى دووەمى 2020)، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو بەشێکی هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی ناوەند لە دەریای ناوەڕاستەوە و باران بارینی ناوەند و لێزمە دەسپێ بکات و پلەکانی گەرمیش بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزن.

 

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لە ئێستادا کاریگەری شەپۆلە بارانەکە لەسەر ناوچەکانی سوریایە، پێشبینی دەکەین لە کاتژمێر نۆی ئەمشەو بۆ دوازدەی شەو ناوچەکانی پارێزگای دهۆک بگرێتەوە و لێزمە باران و هەورە تریشقە لەوێ دەسپێدەکات و له کاتژمێر 1بۆ 4بەیانی پارێزگای هەولێریش ئەگرێتەوە بەڵام بەڕێژەیەکی کەمتر لە دهۆک، باقی ناوچەکانی تر زیاتر هەوری ئەبێ و ئەگەری بارانێکی کەم هەیە.

 

جەختیشکراوەتەوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە بەگشتی تا کاتەکانى دوای نیوەڕۆی هەینی بەردەوام ئەبێ و پاشان له شەوی هەینی لەسەر شەممە باران بارینی بەهێز و بەخوڕ سنوری گەرمیان و سلێمانی دەگرێتەوە و پێشبینی ڕێژەیەکی باشی باران دەکرێ لەم دوو ناوچەیە.