گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەک بۆ مایەپوچبوونى سندوقى خانەنشینى 

2020.11.05 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ مایەپوچبوونى سندوقى خانەنشینى 

ناس کورد- 

ئابوریناسێکى دیارى عێراق ڕایگەیاند، دەتوانرێت کار بەوەرقەى چاکسازى سپى دارایى بکرێت کە خراوەتە بەردەستى پەرلەمان لەهەموو ئاستەکانەوە بۆ ئەوەى لەوە زیاتر دەست نەبرێت بۆ سەرچاوەکانى داهات و هۆشدارى ئەوەش دەدات گەر دەستببرێت بۆ سندوقى خانەنشینى ئەوا مایەپوچ بوون لەداهاتى دەوڵەتدا ڕودەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد دیویەتى، ماجد سوەڕى شارەزایى ئابورى عێراقى ڕایگەیاند (5ى تشرینى دووەمى 2020)، هەموو قەرزە ناوخۆییەکانى عێراق دەگاتە نزیکەى 52 تریلیۆن دینار و قەرزە دەرەکییەکان جگە لە قەرزە ناچارییەکان کە کەمنەکراونەتەوە، دەگاتە 27 ملیار دۆلار و ناچارییەکان دەگاتە 71 ملیار، واتا تێکڕاى هەموو قەرزەکان بەناوخۆیى و دەرەکییەوە دەگاتە 112 ملیار دۆلار.

 

دەشڵێت دەتوانرێت قەرز بکرێت بەو پێیەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی عێراق رێگە بە قەرزکردن دەدات و رێژەی قەرزەکان نەگەیشتووەتە 60% لە بەرهەمی ناوخۆیى و هەموو رێگاکانی پەیوەندیدار بەقەرزیش جگە لە پارەی پاشەکەوتکراو هەموویان براون و کوتاییان هاتووە و بەشێکی کەمیان ماوەتەوە کە ئەوەش رێژەیەکی گەورە پێکناهێنن.

 

لەبارەى قەرزکردن لەدەرەوە سوڕەى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەهۆى بارودۆخى عێراق و ئاڵۆزییە سیاسی و ئابورییە و ئەمنیەکانەوە ڕەنگە مەرجى پێدانى قەرز بەلاى وڵاتانەوە بۆ عێراق گەلێک سەخت و قورس بێت.

 

لەبارەى دابینکردنى سەرچاوەى ترى داهاتەوە بۆ موچە و خەرجیەکان، ئەو ئابوریناسە باسى لەوەش کردووە، ئێستا داهاتى فرۆشتنى نەوتى عێراق 3 ملیار و 400 هەزار دۆلارە و خواستى بەردەوامیش لەسەرى هەیە و تواناى عێراقیش بۆ دابینکردنى لەبارەو جیهانیش بەبەردەوامى پێویستیان بەکڕینى  دەبێت.

 

لەسەر وەرەقەى سپى چاکسازی سوەڕى دەشڵێت ، دەتوانرێت لەو ڕێگەیەوە دووبارە موچە ڕێکبخرێتەوە و بەنزیکەى 25% کەمبکرێتەوە و ئەوەش یەکەمجار لەڕێگەى کەمکردنەوەى دەرماڵەکانەوە کە نزیکەى 29 تریلیۆنى بۆ خەرجدەکرێت و بەهەڵوەشاندنەوەى هەندێ لەو دەرماڵانەش 16 تریلیۆن بۆداهاتى گشتى زیاد دەبێت.

 

ئابوریناسەکە رێگەیەکى تر بۆ زیاد کردنى داهات دەستنیشان دەکات ئەویش چارەسەرکردنى موچەى بندیوارو ئەوانەى زیاد لەموچەیەکیان هەیە کە 12 تریلیۆن دیناریان بۆ تەرخاندەکرێت و کەمکردنەوەى خەرجیە ناپێویستەکانى حکومەت کە دەگاتە نزیکەى 17 تریلیۆن دینار وەکو پارەى چاپکردن و قڕتاسیە و لەو بابەتانە.



سوەڕى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، کاتێک قسە لەسەر بەرێوەبەردنێکى ناکامڵى ئابورییانە دەکەن بەواتاى بوونى خوێنبەر بوون لەهەموو سەرچاوەیەکى داراییەوە لەوانە سندوقى خانەنشینیش کە ناکرێت دەستى بۆببرێت بەڵام وا خەریکە دەست بۆ ئەو داهاتەش دەبرێت و کاتێکیش هەموو سەرچاوەیەکى داهات دووچارى خوێنەربوونى ئابورى بوو ئەوا سەرچاوەى داهاتى وڵات دووچارى مایەپوچ بوون دەبێتەوە.